به‌رشه‌لۆنه و یۆڤانتۆس گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
وێستگە سپۆرت-
هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ویۆڤانتۆس ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئه‌نجام بده‌ن .
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ویۆڤانتۆس كۆبونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و دوو یانه‌یه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕپێكردنی خوان میراندای به‌رگریكاری لاوی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ماریۆ مانزدۆكیچی هێرشبه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس .
یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێك ده‌كات و ده‌شیه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ماریۆ‌و ماندزدۆكیجیش بێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌م ئاڵوگۆڕه له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجام بدات.
AM:10:50:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 14132
جار خوێنراوه‌ته‌وه