سپۆرت ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌رپرسانی پاریس وبه‌رشه‌ۆنه ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ونزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه وكارگێڕی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یاریگای كامپنۆ .
سپۆرت باس له‌وه ده‌كات كه كۆبونه‌كه‌ی پاش چه‌ندین كاتژمێر بێ ئه‌نجام كۆتاییهاتووه وهیچ لایه‌كیان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت یانه‌ی پاریس سانجێرمان به هیچ پێشنیارێكی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ڕازی نه‌بووه و، له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له نیمار داوای 100 ملیۆن یۆرۆ وهه‌ریه‌كه له كۆتینهۆ وسمیدۆی كردووه ، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ردوو یانه جارێكی دیكه گفتووگۆ بكه‌نه‌وه له‌و باره‌یه‌وه .
PM:11:44:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 12552
جار خوێنراوه‌ته‌وه