نوێترین لێدوانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌سه‌ر مێسی
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس ستایشی ئاستی لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات وجیاوازی خۆی و ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینیه ئاشكرا ده‌كات .
له لێدوانێكیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌ڵێت : جیاوازی من ومێسی ئه‌وه‌یه كه من له یانه‌ی زۆرتر یاریم كردووه وله چه‌ند یانه‌یه‌ك خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانم بردۆته‌وه ، به‌ڵام مێسی ته‌نها له یه‌ك یانه یاری كردووه .
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت : من شه‌ش ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه بووم و و پێنج جاریش نازناوه‌كه‌م به‌ده‌ستهێناوه ، بۆیه خۆم له پاڵه‌وانێتییه‌كاندا باش ده‌بینمه‌وه .
رۆناڵدۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مێسی یاریزانێكی نایابه به‌وهۆیه‌ی كه توانیویه‌تی ساڵ له دوای ساڵ له‌و ئاسته به‌رزه‌یا بمێنێته‌وه .
له كۆتایشدا رۆناڵدۆ ده‌ڵێت : هه‌موو رۆژێك كه هه‌ڵه‌ستم بیر له به‌ده‌ستهێنانی شتێكی گه‌وره ده‌كه‌مه‌وه،من ته‌نها هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره ناده‌م ، ئامانجه‌كه‌ی من زیاتر به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وته نه‌ك پاره .
PM:04:52:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه