‌له‌ ئیسپانیا وفه‌ڕه‌نساوه‌ شه‌ڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ ریاڵ مه‌درید

وێستگە سپۆرت-

یانه‌كانی‌ ڤالێنسیا وریاڵ بیتس وئیسپانیۆل له‌ ئیسپانیا ومۆناكۆ ومارسیلیا له‌ فه‌ڕه‌نسا گرنگی‌ به‌ تواناكانی‌ ماریانۆ دیازی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌ده‌ن .

رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ ئیسپانی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ یانی‌ ڤالێنسیا ده‌یه‌وێت دیاز بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی‌ مۆرینهۆ كه‌ نزیكه‌ له‌ چونی‌ بۆ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و هاوكات هه‌ردوو یانه‌ی‌ ئیسپانیۆل وریاڵ بیتسیش ئاره‌زووی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن . 

جگه‌ له‌م سێ یانه‌ی‌ ئیسپانیا مارسیلیا ومۆناكۆی‌ فه‌ڕه‌نسیش گرنگیه‌كی‌ زۆر به‌ تواناكانی‌ دیاز ده‌ده‌ن 


PM:03:16:13/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 16988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌