نوێنه‌رانی به‌رشه‌لۆنه له پاریسن
وێستگە سپۆرت-
نوێنه‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له ئێستادا له شاری پاریسن بۆ كۆتاییهێنان به گرێبه‌ستی نیمار وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌ریك ئه‌بیداڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه وخافێر بۆرداسی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی و ئه‌ندامێكی تری یانه‌كه گه‌شتی فه‌ڕه‌نسایان كردووه به مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه وگفتووگۆ كردن له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه پاریسییه‌كه .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه هیوادارن بگه‌نه رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه
PM:02:28:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8676
جار خوێنراوه‌ته‌وه