رۆژنامه‌ی مۆندۆ هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌داته هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی و نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌داته هاندهرانییانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له دوای پێكانی نیتۆی گۆڵپارێی نوێی تیپه‌كه‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كرد كه نیتۆ له راهێنانهكاند دووچاری پێكان هاتووه له ده‌ستیدا و به‌ڵام ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردبوو .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و شكانه‌ی له ده‌ستی ئه‌و گۆڵپارێزه به‌ڕازیلییه دروست بووه پێویستی به پێنج هه‌فته هه‌یه بۆ چاكبونه‌وه و به‌مه‌ش ئه‌و گۆڵپارێزه بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه
AM:10:45:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4452
جار خوێنراوهتهوه