‌بابەتی گرێبەستكردنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ڤان دایك یەكلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

جۆن كروسی رۆژنامەنوسی بە ناوبانگی رۆژنامەی میرەر با لە ئەگەری گرێبەستكردنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ڤان دایكی بەرگریكاری یانەی لیڤەرپوڵ دەكات .

ئەو رۆژنامەنوسە جەختدەكاتەوە كە قورسە لە ئێستادا ئەو یاریزانە بتوانێت یانەی لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت وهەرگیزیش یانەكەشی دەستبەرداری تواناكانی نابن . 

ڤان دایك وەرزی پێشوو رۆڵی گەورەی بینی لە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ یانەكەی . 

ڤان دایك لە مانگی یەكی 2018 بە گرێبەستێكی پێوانەیی وبە 75 ملیۆن یۆرۆ رویكردە لیڤەرپوڵ .


PM:10:52:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 10560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌