‌بە فەرمی ئەتلەتیكۆ هێرشبەرێكی تری گواستەوە ریزەكانی

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پاش گواستنەوەی جۆو فلێكس لە بەنفیكا ، هێرشبەرێكی تری هەمان یانەی پەلكێشی ریزەكانی كرد .

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید گواستنەوەی ئیڤان سابۆنیچی سڕبی وهێرشبەری یانەی بەنفیكای بۆ ریزەكانی راگەیاند .

یانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو یاریزانە بە فەرمی پشكنینە پزیكشییەكانی تێپەڕاندووە ، پێش ئەوەی ب فەرمی بە هاندەران ودەزگاكانی راگەیاندن بناسێنرێت . 

ماوەی گرێبەستی سابۆنیچ وئەتلەتیكۆ سێ وەرزە ، بەڵام یانەكە بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا نەكردووە . 


PM:09:09:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 6672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌