یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئینگلته‌را گرنگی به ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئارسیناڵی له‌نده‌نی گرنگی به تواناكانی لوكاس فاسكێزی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌دات .
پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵی له‌نده‌نی گرنگی به ده‌ستبه‌ركردنی تواناكانی لوكاس فاسكێزی یاریزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان .
ئه‌و پێگه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه یانه‌ی شاهانه ئاماده‌یه به 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بێت .
مانه‌وه‌ی فاسكێز له ریاڵ مه‌درید ئه‌گه‌رێكی لاوازه به‌هۆی هاتنی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه پێگه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه .
PM:02:27:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوه‌ته‌وه