‌ڤیدیۆ.. به‌ڕازیل له‌یه‌كه‌م یاری‌ كۆپا ئه‌مریكا بردنه‌وه‌ی‌ تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوپا ئه‌مریكا برده‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاده‌ی‌ بۆلیڤیای‌ برده‌وه‌ . 

له‌ ده‌سپێكی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوپا ئه‌مریكا كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ وڵاتی‌ به‌رازیل ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌رازیل رووبه‌رووی‌ بۆلیڤیا بوه‌وه‌ . یارییه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خاوه‌ن یاریگای‌ كۆتایهات .

سێ گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌ڕازیل دوانیان كۆتینهۆ وگۆڵه‌كه‌ی‌ تریش ئیڤه‌رتۆن تۆماركرد و یه‌كه‌م سێ خاڵیان به‌ده‌ستهێنا .


AM:10:05:15/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌