به فه‌رمی ریاڵ مه‌درید چواره‌م گرێبه‌ستی واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌سیتی له‌گه‌ڵ فێرلاند مێندی یاریزانی یانه‌ی لیۆن راگه‌یاند .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن گه‌یشتۆته رێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی فێرلاند مێندی به‌رگریكاری ئه‌و یانه فه‌ره‌نسییه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز و تا ساڵی 2025 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مێندی ئه‌نجامداوه .
هاوكات ریاڵ مه‌درید ئاشكراشی كردووه كه رۆژی چوارشه‌ممه داهاتووتر كه‌ده‌كاته 19ی مانگ ئه‌و یاریزانه به میدیاكان ده‌ناسێنێت .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی شاهانه باسی بڕی گریبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه ، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ریالچ مه‌درید به‌رامبه‌ر 48 ملیۆن یۆرۆ وپێنج ملیۆنیش وه‌كو پاداشت ئه‌و یاریزانه گواستۆته‌وه
مێندی ده‌بێته چواره‌م گرێبه‌ستی ریاڵ مه‌درید دوای هه‌ریه‌كه له هازارد و یۆڤیج و ئیدیر میلیتاو .
AM:12:23:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه