ئه‌ستێره‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بێته جێگه‌ی گرنگی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگی به تواناكانی میكیل ئۆرزباڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد ده‌دات .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به كارگێڕی تیپه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ئۆرزباڵ یاریزانێكی لێهاتووه وده‌توانێت خزمه‌تێكی باشی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بكات وداوای لێكردوون له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن .
ئۆرزباڵی 22 ساڵ چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێكرێت وئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و یانه‌ی ریاڵ سۆسیدادیش مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به 70 ملیۆن یۆرۆ داناوه‌و تاوه‌كو 2024 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه باسكییه هه‌یه .
PM:06:42:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4712
جار خوێنراوه‌ته‌وه