ریاڵ مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر هازارد بڵاو ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئیدین هازاردی به‌لجیكی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه .
رۆژی هه‌ینی رابردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند .
له به‌ییانامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئێورای رۆژی پێنجشه‌ممه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئیدین هازارد واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات وبه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ناسێنرێت .
هاوكات هه‌ر سبه‌ینێ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌و یاریزانه ساز ده‌كرێت .
PM:04:35:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه