یه‌كه‌م لێدوانی جۆڤیج پاش ناساندنی به هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
لوكا جۆڤیجی سڕبی وهێرشبه‌ری نوێی ریاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئێستا خۆی به خۆشحاڵترین كه‌س ده‌زانێت پاش پۆشینی درێسی یانه‌ی شاهانه .
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید لوكا جۆڤیجی به ده‌زگاكان و هانده‌ران ناساند و ئه‌و یاریزانه‌ش به فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كرد .
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جۆڤیج وتی: من ئێستا خۆشحاڵترین كه‌سی جیهانم ، پۆشینی درێسی ریاڵ مه‌درید جێگه‌ی شانازییه وهیوادارم هاوكاری یانه‌كه‌م بكه‌م له پێناو بردنه‌وه‌ی ته‌واوی نازناوه‌كان .
جۆڤیج وتیشی من گوێ به‌و پاره‌یه ناده‌م كه ریاڵ مه‌درید داویه‌تی به یانه‌كه‌ی پێشووم ته‌نها بیرم لای یاریكردن وپێشكه‌شكردنی ئاستی به‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا .
PM:04:20:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه