‌مباپێ له‌سه‌ر بابه‌تی‌ چونی‌ بۆ ریاڵ مه‌درید قسه‌ ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

كیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجیچرمان له‌باره‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ ده‌وێت .

له‌ پاش یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ندۆرا كه‌ به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆماركرد  رۆژنامه‌نوسێك پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ لێكرد كه‌ ئایا رووده‌كاته‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید؟ ئه‌و یاریزانه‌ش له‌ وه‌ڵامدا وتی‌ : ئێستا كاتێكی‌ گونجاو نییه‌ بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ . 

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ مباپێ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ رۆژنامه‌كان ناوی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ی‌ فه‌ره‌نسییه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ .  


PM:12:50:12/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری