یاریزانێك خه‌ڵكی بۆ ئاهه‌نگی مردنه‌كه‌ی خۆی بانگهێشت ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
فێرناندۆ رسكینی هۆڵندی ویاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئه‌لكه‌مار و گلاسكۆ رینجه‌رز رۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌كو دوا واده‌ی خۆی له ژیان دیاری كردووه و خه‌ڵكی بانگهێشت ده‌كات تا ئه‌وه‌ی شایه‌تی مردنه‌كه‌ی بن .
ریكسن له ساڵی 2013ه‌وه تووشی نه‌خۆشی ئیفلیجی ده‌ماره‌كانی كۆنترۆل بووه، راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی وازی له یاریكردن هێنا، كه ماوه‌ی 6 ساڵه رۆژانه به‌ده‌ست ئازاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت وپزیشكه‌كانیش نه‌یانتوانییه‌وه چاری سه‌ری بكه‌ن .
ریكسنی 42 ساڵ كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سكۆتله‌ندا له ژێر چاودێری دایه ، بڕیاری داوه بمرێت به‌پێی یاسای "مردنی به‌سۆز" كه له به‌ریتانیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. واته ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌هۆیانه‌وه له ژیاندا ماوه له‌سه‌ر داوای خۆی هه‌ڵده‌گیرێن و گیانی خۆی ده‌سپێرێت.
ئه‌و یاریزانه هۆڵندییه بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه‌و رۆژێكی بۆ مردنی خۆی ده‌ستنیشانكرد، كه شه‌وی 28ی ئه‌م مانگه‌یه. له بانگه‌وازه‌كه‌دا ده‌ڵێت "سڵاو.. من شه‌وێكی تایبه‌تم هه‌یه له 28ی ئه‌م مانگه، چونكه چیدی به‌رگه ناگرم، ئه‌و شه‌وه دوایین شه‌وی من ده‌بێت له‌م دونیایه، وه‌رن بیكه‌نه شه‌وێك كه له‌بیر ناكرێت، هیوادارم به‌منزیكانه بتانبینم".
AM:11:53:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه