ڤالڤێردی بڕیارێكی گرنگ له باره‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپه‌كه‌یه‌وه ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڕیاری كۆتایی له باره‌ی داهاتووی ئیڤان راكیتیچی كرواتی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یه‌وه ده‌دات .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڤالڤێردی له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به پڵانه‌كانیان بۆ وه‌رزی داهاتوو .
ئاس نوسیویه‌تی یه‌كه‌م بڕیاری ڤالڤێردی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یدا ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیڤان راكیتیچی كرواتی نابێت كه له ماوه‌ی رابردوو باسی رۆشتنی ده‌كرا .
هاوكات هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و یاریزانانه ئاشكرا ده‌كرێن كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت .
AM:11:12:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2420
جار خوێنراوه‌ته‌وه