كۆتینهۆ زۆر نزیكه له‌م یانه‌یه‌وه
وێستگە سپۆرت-
فلیپ كۆتینهۆی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نزیكه له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسییه‌وه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئێستادا نزیكترین یانه له گواستنه‌وه‌ی فلیپ كۆتینهۆی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسییه .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆناردۆ بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه پاریسییه‌كه هێنده‌ی تر چونی كۆتینهۆ بۆ پاریس سانجێرمان ئاسانتر ده‌كات .
له كۆتاییدا مۆندۆ نوسیویه‌تی به ئاشكرا كۆتینهۆ ئاره‌زووی خۆی بۆ رۆشتن له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نیشانداوه .
AM:10:45:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه