‌مێسی‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر رۆناڵدۆ دا

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ رووی‌ داهاته‌وه‌ له‌ 12 مانگدا سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆدا .

گۆڤاری‌ فۆربسی‌ ئه‌مریكی‌ لیستی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ زۆرترین داهاتیان كۆكردۆته‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ 12 مانگدا و لیۆنێل مێسی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 127 ملیۆن دۆلار  له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌ و كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسیش 109 ملیۆن دۆلاری‌ له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یا كردووه‌ . 

له‌ پله‌ی‌ سێیه‌میش نیماری‌ ئه‌ستێره‌ی‌ پاریس سانجێرمان دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 105 ملیۆن  دۆلار.


AM:10:11:12/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌