هۆكاری گرێبه‌ستنه‌كردنی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ رابیۆت ئاشكرا ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هۆكاری گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌دریان رابیۆتی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات .
له م هاوینه‌دا گرێبه‌ستی رابیۆت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتۆته رێكه‌وتن .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه له‌به‌ر سێ هۆكار گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رابیۆت ئه‌نجام نه‌داوه .
هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دی یۆنگ ئه‌نجامدا و، هۆكاری دووه‌میش لێدوانه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌یه كه له ماوه‌ی رابردوودا ره‌تیكردبویه‌وه له ناوه‌ند و به‌رگری یاری بكات ، هه‌رچی هۆكاری سێیه‌مه داواكاری دارای زۆری باوكی ئه‌و یاریزانه كه بریكاریشێتی و داوای موچه‌یه‌كی زۆر ده‌كات .
PM:05:32:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2876
جار خوێنراوه‌ته‌وه