مه‌رجێكی خه‌یاڵی له ریاڵ مه‌دریده‌وه بۆ تۆتنهام
وێستگە سپۆرت-
به‌رنامه‌ی چرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید مه‌رجێكی زۆر قورسی بۆ یانه‌ی تۆتنهام داناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ئهسینیسۆی ئیسپانی .
له‌ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی تۆتنهام ئاشكرای كرد كه ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ماركۆ ئه‌سینسیۆ ی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كات .
به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی یانه‌ی شاهانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی ئه‌سینسیۆ داوای بڕی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له تۆتنهام ده‌كه‌م كه 700 ملیۆن یۆرۆیه .
دیاریكردنی ئه‌م بڕه‌ش به‌و واتایه دێت كه یانه‌ی شاهانه نایه‌وێت هه‌روا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بێت .
PM:11:05:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7992
جار خوێنراوهتهوه