‌پیرێز نرخی‌ گاریس بێڵ دیاری‌ ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

فلۆرینتینۆ پیریزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید نرخی‌ ده‌ستبه‌رداربون له‌ تواناكانی‌ گاریس بێڵی‌ وێڵزی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ دیاری‌ ده‌كات .

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ پیرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ گاریس بێڵ بێت .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌شده‌كات كه‌پیرێز له‌به‌رامبه‌ر 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ وێڵزییه‌ ده‌بێت .

رۆژنامه‌ی‌ لی‌ ده‌ سپۆرتی‌ فه‌ڕه‌نیش ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ پاریس سانجێرمان و تۆتنهام دوو نزیكترین یانه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ بێڵ .


PM:09:19:23/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری