راستی په‌یوه‌ندیكردنی گواردیۆلا به یۆڤانتۆسه‌وه ئاشكرا ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
به‌رپرسانی یانه‌ی مان سیتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیكردنی پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان به یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه ره‌تده‌كه‌وه .
له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه‌یان كرد كه چواری مانگی داهاتوو یانه‌ی یۆڤانتۆس به فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گواردیۆلا واژووده‌كات .
به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كێك له به‌رپرسانی مان سیتی له لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی سكای سپۆرت ئاشكرای كرد به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه باس له رێكه‌وتنی گواردیۆلا ویۆڤانتۆس ده‌كه‌ن ، گواردیۆلا راهێنه‌ری ئێمه وخۆشحاڵه له پۆسته‌كه‌یدا وبه‌هیچ جۆرێك مان سیتی جێناهێڵێت .
له كۆتایشدا ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كردووه كه ئه‌م هه‌واڵا هیچ راستییه‌ی تیا نییه وگواردیۆلا پابه‌نده به گرێبه‌سته‌كه‌یه‌وه .
PM:06:38:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4720
جار خوێنراوه‌ته‌وه