‌به‌ فه‌رمی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یاریزانێكی‌ گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ لۆدۆڤیت رایسی‌ هۆڵندی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ لاوی‌ یانه‌ی‌ گرۆنگین واژووكرد . 

له‌ به‌ییانامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ گرۆنگینی‌ هۆڵندی‌ گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ رایسی‌ هۆڵندی‌ واژووكردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ ئاشكرا بكرێت . 

به‌ڵام لای‌ خۆیه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بڕی‌ حه‌وت ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌وتووه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج وه‌رز .


PM:04:53:23/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 6352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌