‌رۆناڵدۆ داوای‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گرنگی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ زیدان ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

 

رۆناڵدۆی‌ به‌ڕازیلی‌ وسه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ به‌له‌دوه‌لیدی‌ ئیسپانی‌ داوای‌ ڤینیسۆس جۆنیۆری‌ به‌ڕازیلی‌ و ئه‌ستێره‌یی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ زیدان ده‌كات .

رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت سود له‌و په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ له‌گه‌ڵ زیدان وه‌ربگرێت و به‌خواستن ئه‌م وه‌رزه‌ تواناكانی‌ ڤینیسیۆس جۆنیۆر به‌ده‌ستبهێنێت . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئیدین هازاردی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ چێلسیدا كاره‌كه‌ هێنده‌ی‌ تر بۆ رۆناڵدۆی‌ دیارده‌ ئاسانتر ده‌كات .


 


AM:11:48:23/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری