داهاتووی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ده‌ستی پۆگبادایه
وێستگە سپۆرت-
داهاتووی ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ستراوه‌ته‌وه به هاتنی پۆڵ پۆگبای فه‌ره‌نسی بۆ یانه‌ی شاهانه .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی مان یونایتد ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ئالاركۆن بۆ یانه‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه ئه‌گه‌ر یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌ر سور بوو له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌وا به‌رپرسانی مان یونایتد داوا ده‌كه‌ن كه ئیسكۆ بخرێته نێو گرێبه‌سته‌كه وه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدش ئاماده‌یه ئه‌و یاریزانه بكاته قوربانی له پێنا هاتنی پۆگبا .
AM:11:20:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5640
جار خوێنراوه‌ته‌وه