فیفا بڕیارێكی گرنگی له باره‌ی مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ره‌وه ده‌ركرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی 2022 ی وڵاتی قه‌ته‌ر زیاد نه‌كات ووه‌كو جاران بمێنێته‌وه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی له پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانه‌وه گواستویه‌تییه‌وه كه به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌كه بڕیاریانداوه كه ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووكانی مۆندیال هه‌ر 32 هه‌ڵبژارده بێت وزیادی نه‌كه‌ن بۆ 48 هه‌ڵبژارده .
له‌ماوه‌ی رابردوودا فیفا بڕیاریدا كه ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2022ی وڵاتی قه‌ته‌ر بكاته 48 هه‌ڵبژارده به‌ڵام دواجار له‌م بڕیاره په‌شیمان بوونه‌وه .
AM:11:02:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوه‌ته‌وه