كارگێڕی ریاڵ مه‌درید ڕووده‌كه‌نه هێرشبه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو
وێستگە سپۆرت-
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ندریا بیلۆتی ئیتاڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆرینۆ واژوبكات .
به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی جۆڤیجی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت بێ هیوا بووه به‌وه‌ی كه ئه‌و یانه ئه‌ڵمانییه له 100 ملیۆن كه‌متر ده‌ستبه‌رداری نابن .
به‌رنامه‌كه ده‌ڵێت ریاڵ مه‌درید له ئێستادا چاودێری دۆخی ئه‌ندریا بیلۆتی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵی ده‌كات و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی بكات .
وه‌رزی پێشوو زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان دا به‌ڵام كارگێڕی یانه‌كه‌ی ره‌تیانكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری بن .
AM:10:41:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9152
جار خوێنراوهتهوه