مان یونایتد واز له ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رشه‌لۆنه ناهێنێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت تواناكانی ئیڤان راكیتیچی كرواتی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستبهێنێت .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد كۆڵ نادات له گواستنه‌وه‌ی ئیڤان راكیتیچی كرواتی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا ئه‌و یاریزانه ناوی به‌سترایه‌وه به یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌وه به‌ڵام خودی راكیتیچ ره‌تیكرده‌وه رووبكاته ئه‌و یانه‌یه.
له كۆتایشدا مۆندۆ جه‌ختیكردۆته‌وه كه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا یانه‌ی مان یونایتد گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه .
AM:10:10:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوه‌ته‌وه