به‌رشه‌لۆنه گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌نه‌بونی تیرشتیگنی گۆڵچی تیپه‌كه‌ی له یاری كۆتایی جامی شایی ئیسپانیا راگه‌یاند به‌هۆی پێكانه‌وه .
رۆژنامه‌ی ماركا له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گواستویه‌تییه‌وه به‌هۆی ئازاری به‌رده‌وام له قاچی راستیدا تیر شتیگن به‌درێژه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت وبۆ یاری كۆتایی جامی شایی ئیسپانیا ناتوانێت ئاماده‌بێت كه له 25ی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
ئه‌م هه‌واڵه‌ش گورزێكی كوشنده‌یه بۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌كه چونگه شتیگن یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رشه‌لۆنه .
AM:12:04:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5404
جار خوێنراوهتهوه