ناسر خلێفی رووبه‌ڕووی هه‌مووان ده‌بێته‌وه‌و ده‌یه‌وێت دوو گرێبه‌ستی قورس واژووبكات
وێستگە سپۆرت-
ناسر خلێفی قه‌ته‌ری وسه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌له كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ماسیملیانۆ ئه‌لێگری واژوو بكات .
پێگه‌ی ئۆك داریۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه خلێفی بۆ وه‌رزی داهاتوو ئامانجی به‌ه‌دستهێنانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا پارێزگاری له مانه‌وه‌ی مباپێ كرد .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختده‌كاته‌وه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا خێلفی ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی پێوانه‌یه‌ی ئه‌لیگری بكاته راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی وهاوكات به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌هاش رۆناڵدۆ بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه .
له كۆتایشدا پێگه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌رێكی زۆر قورسه یۆڤانتۆس به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری تواناكانی رۆناڵدۆ بێت .
PM:11:33:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6452
جار خوێنراوه‌ته‌وه