رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناوبانگ هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر زیدان وهانده‌ران بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی ئیسپانی جۆسێپ پیدریرۆڵ جه‌ختده‌كاته‌وه كه هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید بڕوایان به زیدانی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان نه‌ماوه .
جۆسێپ بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای ده‌كات كه هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی زیدان بوون بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ئه‌مه‌ش پاش به‌ده‌ستهێنانی سێ نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، به‌ڵام كۆتاییهێنانی ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ودۆڕانیان له كۆتا هه‌فته‌دا به‌رامبه‌ر ریاڵ بیتس هانده‌رانی له بۆچونی هێنانه‌وه‌ی زیدان په‌شیمان كردۆته‌وه .
هاوكات ئه‌و رۆژنامه‌نوسه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه زیدان له وته‌یه‌كیدا بۆ به‌رنامه‌ی گۆنێس له كه‌ناڵی لا سكیستا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه متمانه‌ی به یاریزانه لاوه‌كانی نه‌ماوه بۆ وه‌رزی داهاتوو هاوشێوه‌ی ڤینیسیۆس وئیبراهیم دیاز وچه‌ندین یاریزانێكی تر وئاماده نییه به سه‌رتاسه‌ری وه‌رزه‌كه یاریان پێبكات ، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و له توانای زیدان بۆ وه‌رزی داهاتوو گومانیان هه‌یه .
بۆیه دۆخێكی ئاڵۆز ڕووی له یانه‌كه كردووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ریاڵ له‌سه‌ر ده‌ستی زیدان خراپ بێت .
PM:09:41:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7220
جار خوێنراوه‌ته‌وه