پاریس سانجێرمان بۆمبێك له‌سه‌ر مبابی ده‌قێنێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر داهاتووی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرای ده‌كات كه مبابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌كی له‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌مان جێناهێڵێت وپاریس و مباپێ بۆ وه‌رزی داهاتوو پێكه‌وه به به‌هێزی ئاماده‌ن و به دڵنیایی مباپێ وه‌رزی داهاتوو له یاریگای باخچه‌ی شازاده‌كان ده‌بێت .
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی پاریس سانجێرمان پاش ئه‌وه دێت كه دوێنێ له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی فه‌ڕه‌نسی مباپێ گومانی له‌سه‌ر داهاتووی خۆی دروست كرد و ماوه‌یه‌كی زۆریشه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن .
به‌ڵام یانه پاریسییه‌كه به‌م به‌یاننامه‌یه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بێ هیوا ده‌كات ومانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه فه‌ڕه‌نسییه له یانه‌كه‌یدا دووپاتده‌كاته‌وه .
PM:09:22:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10176
جار خوێنراوه‌ته‌وه