كلوپ لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی تۆتنهام ئاشكراكرد و هه‌واڵێكی خۆشی راگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
یۆرگن كلوپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تۆتنهام له یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راگه‌یاند .
له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی له تويته‌ر وئینستاگرام و فه‌یسبوك كلوپ لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئاشكرا كرد .
له لیسته‌كه‌دا هانده‌ران هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشتووه ئه‌ویش ئاماده‌بونی نابی كیتای یاریزانی ناوه‌ندی یانه‌كه‌و فیرمینهۆی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌یه .
لیسته‌ی یاریزانه‌كانی كلوپ بۆ یاری كۆتایی بریتین له ( ئه‌لیسۆن ، ئارنۆڵد، برۆسته‌ر ، فابینهۆ ، فێرمینهۆ ، گۆمێز ، هیندرسۆن ، جۆنز ، كیتا ، كیله‌ر ، لالانا، لۆفرین ، ماتیب ، مانی ، مینیوله ، مۆرینهۆ ، میلنه‌ر، ئۆریگی ، چامپه‌رلین ، رۆبێرتسۆن ، سه‌ڵاح ، شاكیری ، ستۆیج ، ڤان دایك ، ڤیناڵدۆم ، وودبیرین )
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له 1ی مانگی شه‌ش و له‌نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
PM:06:24:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3316
جار خوێنراوه‌ته‌وه