سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه له پێناو گریزمان كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له پێناو گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی كۆبونه‌وه بكات .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له ماوه‌ی رابردوودا ئاشكرای كردبوو كه یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دژی هاتنی گریزمانن بۆ یانه‌كه‌یان .
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌مڕۆ باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌یه‌وێت له نزیكترین كاتدا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی دا بكات وبڕوایان پێبهێنێت كه گریزمان ده‌بێته زیاده‌یه‌كی باش بۆ هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه و ده‌یه‌وێت دوا قسه له یاریزانه‌كانی وه‌ربگرێت .
بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌كه وڤالڤێردی راهێنه‌ر ئاره‌زووی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نیشانداوه .
PM:01:03:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4124
جار خوێنراوه‌ته‌وه