به فه‌رمی ئه‌ستێره‌یه‌كی مان سیتی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت
وێستگە سپۆرت-
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڤیسێنت كومپانی به‌لجیكی و به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی له كۆتایی ئه‌م ورزه بڕیاری جێهێشتنی یانه‌كه‌ی دا .
پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی مان سیتی ئاشكرای كردووه كه پاش 11 ساڵ پۆشینی درێسی یانه‌كه‌مان كومپانی به‌رگریكاری به توانای تیپه‌كه‌مان بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ستیزن جێبهێڵێت و یارییه‌كه‌ی واتفۆردیش له جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را كۆتا یاری ئه‌و به‌رگریكاره بووه .
كومپانی خاوه‌نی چوار نازناوی خولی ئینگلیزییه له‌گه‌ڵ مان سیتی دا‌و هاوكات دوو جار جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای بردۆته‌وه و چوار جاریس جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان وجارێكیش جامی قه‌ڵغانی خێرخوازی .
كومپانی له ساڵی 2008 وله یانه‌ی هامبۆرگه‌وه رویكرده یانه‌ی مانچسته‌رسیتی .
AM:11:53:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه