ڤیدیۆ.. بایرن میونخ بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ڵمانی پاش ئه‌وه‌ی له كۆتا هه‌فته‌دا به ئه‌نجامێكی گه‌وره له ئینتراخت فرانكفۆرتی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34 و كۆتایی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونخ میوانداری ئینتراخت فرانكفۆرتی كرد ، یارییه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی بایرن كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی بایرن میونخ كومان و ئالابا وریناتۆ سانچێز وریبیری و ئاریان رۆبن تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه 78 خاڵ وبه جیاوازی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا .
ئه‌م یارییه بۆ فرانك ریبیری وئاریان رۆبن كۆتا یاری بوو به درێسی بایرن میونخه‌وه .
PM:06:28:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه