ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ته‌واوی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپادا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مدرید ئه‌گه‌رچی له وه‌رزی ئه‌مساڵدا هیچ نازناوێكی به‌ده‌ستنه‌هێنا به‌ڵام له ڕووی داهاتی بازرگانییه‌وه سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كانی ئه‌وروپادا و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه .
پێگه‌ی براندن فینانسی جیهانی ئامارێكی له‌سه‌ر ئه‌و یانانه بڵاوكردۆته‌وه كه زۆرترین داهاتی بازرگانییان هه‌بووه ، له پله‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هاتووه كه 1.44 ملیان پاوه‌ند داهاتی بووه و له‌دوای ئه‌ویش یانه‌ی مان یونایتد دێت به كۆكردنه‌وه‌ی 1.29 ملیان پاوه‌ند و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه به كۆكردنه‌وه‌ی 1.22 ملیار پاوه‌ند.
له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا پله‌ی چواره‌م بۆته به‌شی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی به 1.15 ملیار پاوه‌ندو ، پله‌ی پێنجه‌میش یانه‌ی مان سیتی دێت به 1.10 ملیار پاوه‌ند.
له پله‌كانی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌میش یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ وچێڵسی وپاریس سانجێرمان وئارسیناڵ وتۆتنهام گرتویانه .
PM:04:13:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9468
جار خوێنراوهتهوه