گریزمان هاوكاری ریاڵ مه‌درید ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هاوكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان .
پێگه‌ی تۆتۆ میركاتۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه چوونی گریزمان بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ، هاتنی نیمار داسێلڤا بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاسانتر ده‌كات .
ئه‌و پێگه‌یه ئاشكراشی كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات له پێناو گواستنه‌وه‌ی گریزمان و به‌مه‌ش ئاسانتر ده‌ستبه‌رداری تواناكانی نیمار ده‌بێت بۆ ریاڵ مه‌درید .
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند جارێك نیمار ئاره‌زووی خۆی بۆ یاریكردن له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نیشانداوه .
AM:11:42:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5916
جار خوێنراوه‌ته‌وه