‌سكالۆنی‌ له‌ ئێستاوه‌ مێسی‌ و هانده‌ره‌كانی‌ بێ هیوا كرد

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل سكالۆنی‌ راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كوپا ئه‌مریكای‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوه‌كه‌ نییه‌ . 

له‌ نوێترین لێدوانیدا لۆنێل سكالۆنی‌ راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین بۆ رۆژنامه‌ی‌ لافانجاردیای‌ ئیسپانی‌  ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌ كوپا ئه‌مریكای‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ هه‌وڵی‌ پێشكه‌شكردنی ئاستێكی‌ به‌رز ده‌ده‌ن و ئامانجیان بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ نییه‌ . 

وتیشی‌ : ئێمه‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كیمان بنیاتنانه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتینه‌ و و له‌ كوپا ئه‌مریكا ئامانجمان ئاستێكی‌ به‌رزه‌  نه‌كر بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ .

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ سكالۆنی‌ به‌ ته‌واوی‌ هانده‌رانی‌ تانگۆ بێ هیوا ده‌كات به‌وه‌ی‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ نازناوی‌ به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ .


AM:11:27:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری