‌به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ لاوێكی‌ مان یونایتد ده‌ستپێده‌كات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌نخێل گۆمێزی‌ ئینگلیزی‌ ویاریزانی‌ یانه‌ی‌ مان یونایتد ده‌ستپێده‌كات .

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ میره‌ری‌ به‌ڕیتانی‌  ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاره‌زووی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌نخێل گۆمێزی‌ ئینگلیزی‌ و یاریزانی‌ لاوی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد .

گۆمێزی‌ 18 ساڵ هه‌شت گۆڵی‌ له‌ 16 یاری‌ تیپی‌ لاوانی‌ مان یونایتد تۆماركردووه‌ وچاوه‌ڕێي داهاتوویه‌كی‌ گه‌شی‌ لێ ده‌كرێت و هاوكات یه‌كه‌م یاریشی‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ سۆڵشایه‌ر به‌رامبه‌ر هیدیر سفێڵد تاون ئه‌نجامدا .

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ جدی‌ كار بۆگواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ ده‌كات وپێی وایه‌ داهاتوویه‌كی‌ گه‌شی‌ ده‌بێت . 


AM:11:04:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری