ریاڵ مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گرێبه‌ستێكی مه‌حاڵ ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌وڵه‌كانی بۆگواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌ستپێده‌كاته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی كاناڵ پڵه‌سی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به جدی هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا .
ئه‌و كه‌ناڵه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه یانه‌ی شاهانه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی سه‌ڵاح ده‌كات .
گواستنه‌وه‌ی سه‌ڵاح بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بن.
AM:10:26:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8312
جار خوێنراوه‌ته‌وه