دی یۆنگ له ئێستاوه هاوكاری بۆ مێسی راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە سپۆرت-
فرینكی دی یۆنگی هۆڵندی و و ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له ئێستاوه هاوكاری بۆ مێسی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت هیوادارم زۆرترین هه‌لی بۆ دروست بكه‌م له یاریگادا .
له پاش بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی هۆڵندی دی یۆنگ وتی : به په‌رۆشم بۆ یاریكردن له پاڵ مێسیدا ، ئه‌و باشترینی جیهانه و بێگومان هاوكارییه‌كی باشی ده‌كه‌م .
دی یۆنگ وتیشی : هه‌وڵده‌ده‌م له یاریگادا زۆرترین هه‌لی گۆڵ بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه بڕه‌خسێنم .
له كۆتایشدا دی یۆنگ وتی ماوه‌یه‌كی زۆر جوانم له ئه‌یاكس به‌ڕێ كرد و هه‌رگیز له یاد ناچێته‌وه .
AM:10:11:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوهتهوه