ڤیدیۆ.. ئه‌یاكس بووه پاڵه‌وانی خولی هۆڵندی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام بووه پاڵه‌وانی خولی هۆڵندی بۆ 34هه‌مین جار له مێژوویدا پاش ئه‌وه‌ی له كۆتا هه‌فته‌دا به ئه‌نجامێكی گه‌وره له گرافشابی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34و كۆتایی خولی هۆڵندی یانه‌ی ئه‌یاك بووه میوانی گرافشاب ویارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌سودی ئه‌یاكس كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئه‌یاكس دووانیان تادێچ ودوانه‌كه‌ی تریش لاسه شۆنی وتالیافیكۆ تۆماریان كرد‌و تاكه گۆڵه‌كه‌ی خاوه‌ن یاریگاش یوسف جیلی تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئه‌یاكس بووه 86 خاڵ و به‌جیاوازی سێ خاڵ له‌گه‌ڵ ئایندهۆڤنی دووه‌م بووه پاڵه‌وان بۆ 34 هه‌مین جار له مێژوویدا .
AM:12:38:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه