لێدوانێكی دی لێخت ترس له دڵی به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه دروست ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وكاپتن و به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئاماده‌نه‌بوو هیچ له باره‌ی په‌یوه‌نیكردنی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بڵێت وئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ شتێكی فه‌رمی رووینه‌داوه .
له پاش بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی هۆڵندی بۆ جاری 34 هه‌مین له مێژوویاندا دی لێخت كاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له رۆژنامه‌نوساندا كه ئایا په‌یوه‌ندی ده‌كه‌یت به‌رشه‌لۆنه‌وه ئه‌و یاریزانه وتی : ناتوانم له‌و باره‌یه‌وه هیچ بڵێم ، چونكه هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه .
له كۆتایشدا ئه‌و یاریزانه وتی: له هاویندا هه‌مووتان ئه‌زانم و یانه نوێیه‌كه‌م ده‌رئه‌كه‌وێ ، به‌ڵام له ئێستادا له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستم نه‌كردووه .
AM:12:22:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4912
جار خوێنراوه‌ته‌وه