گه‌وره‌كانی ئیتاڵیا شه‌ڕ له‌سه‌ر یاریزانێكی ریاڵ مه‌درید ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
سێ یانه‌ی گه‌وره‌ی ئیتاڵیا كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ناچۆ فێرناندزی ئیسپانی و به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كه‌ن .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ئینته‌رمیلان گرنگییه‌كی زۆر ده‌داته به تواناكانی ناچۆ فێرناندزی ئیسپانی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت كێبركێی هه‌ر یه‌كه له‌یانه‌كانی رۆما وناپۆلی بكات ، چونكه ئه‌و دوویانهیهش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن .
ئه‌مرۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كرد كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ناچۆ ده‌بێت .
PM:08:45:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوهتهوه