به‌رشه‌لۆنه وێنه‌ی هێرشبه‌رێكی نوێ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ده‌دانێت و یه‌كسه‌ر ده‌یسڕێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی وێنه‌ی هێرشبه‌رێك به‌هه‌ڵه بڵاوده‌كاته‌وه‌و پاش كه‌مێك ده‌یسڕێته‌وه .
پێش كه‌مێك یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وێنه‌یه‌كی ئه‌لیكسانده‌ر لاكازێتی فه‌ڕه‌نسی‌و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ له پێگه‌ی فه‌رمی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و یه‌كسه‌ریش ده‌یسڕێته‌وه‌و ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش وا ده‌كات كه ناسنامه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته ده‌ربكه‌وێت .
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاڕ ئێم سی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه به‌رشه‌لۆنه ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆگواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه وئاماده‌شه 70 ملیۆن یۆرۆ بداته ئارسیناڵ .
ده‌ركه‌وتنی لاكازێتیش به هه‌ڵه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی به‌رشه‌لۆنه گومانه‌كان له‌سه‌ر راستی گرێبه‌ستی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه زیاتر ده‌كات .
PM:05:21:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 14664
جار خوێنراوه‌ته‌وه