‌به‌رشه‌لۆنه‌ چاره‌نوسی‌ به‌رگریكاری‌ گرنگی‌ تیپه‌كه‌ی‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ چاره‌نوسی‌ نیڵسن سمیدۆی‌ پرتوگالی‌ وبه‌رگریكاری‌ یانه‌كه‌ی‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ . 

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ نیڵسۆن سمیدۆی‌ پرتوگالی‌ وبه‌رگریكاری‌ یانه‌كه‌ی‌ نابێت وله‌نێو پلانه‌كانیدایه‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو .

هاوكات مۆندۆ باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گوێ بۆ هیچ گرێبه‌ستێك ناگرێت كه‌بۆ ئه‌و یاریزانه‌ پێشكه‌شیان ده‌كرێت . 

سمیدۆ له‌ ساڵی‌ 2017 وله‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكای‌ پرتوگالییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر30 ملیۆن یۆرۆ رویكرده‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌.


PM:05:06:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری