‌له‌ دوای‌ یاری‌ كۆتایی خولی‌ ئه‌وروپی‌ شتێكی‌ گه‌وره‌ له‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ روو ده‌دات

وێستگە سپۆرت-

به‌ پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ ماوریسۆ ساری‌ ئیتاڵی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ له‌ دوای‌ یاری‌ كۆتایی خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌كه‌ جێده‌هێڵێت  و دوو یانه‌ی ئیتاڵیش چاودێری‌ ده‌كه‌ن .

رۆژنامه‌ی‌ كاڵچۆ میركاتۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ ساری‌ بێت له‌ ئه‌گه‌ری‌ له‌ده‌ستدانی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ئارسیناڵ .

هاوكات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی‌ باسكردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ رۆمان ئه‌براهیموڤیج متمانه‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌ ساری‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و راهێنه‌ره‌ بڕیاریاریدا به‌رده‌وام بێت . 

له‌ ئێستاشدا هه‌ردوو یانه‌ی‌ رۆما ومیلان چاودێری‌ دۆخی‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌  ده‌كه‌ن . 


PM:04:38:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری