دواین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و لیسته‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
ئێزگه‌یه‌كی ئیسپانی ناوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌خاته نێو لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت .
له‌و باره‌یه‌وه رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یه‌كه‌م یاریزان تیپه‌كه جێده‌هێڵێت وبڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دراوه كیلۆر ناڤاسی كۆسته‌رییه‌كه‌به بڕیاری زیدان كۆرتوا ده‌كرێته گۆڵچی سه‌ره‌كی و لوكای كوڕیشی ده‌كرێته گۆڵچی دووه‌م و له‌دوای ئه‌میش رادیۆكه ناوێكی تری بڵاوكردۆته‌وه كه له جێگه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نییه ئه‌ویش ناچۆ فێرناندزه و رادیۆكه ده‌ڵێت رووده‌كاته یانه‌ی ئینته‌رمیلان .
ئۆندا سیرۆ جه‌ختیشده‌كاته‌وه كۆمه‌ڵێك یاریزانی تری هاوشێوه‌ی فایخۆ وگاریس بێڵ ومارسیلۆ وتۆنی و كروس وئیسكۆ ڤالڤێردی له لیستی ئه‌و یاریزانانه‌دان كه له‌ئه‌گه‌ری گرێبه‌ستی گونجاو‌دا یانه‌كه ده‌ستبه‌ریان ده‌بێت .
PM:04:13:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8004
جار خوێنراوه‌ته‌وه